شەڕڤانان تەلرەفعەتیان ئازاد کرد
تورکیا تۆپباران دەکات

شەڕڤانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات لەشەڕێکی قورسدا چوونە ناو جەرگەی شاری تەلرەفعەت و، چەکدارانی ئیسلامیی لە بەرەی نوسراو ئەحراری شام لەو شارە هەڵدێن و ئەو هێزەی لەتورکیاوە بەدەم ئەو چەکدارانەشەوە هاتووە دەیەوێت بەر لە‌هێرشێ شەرڤانان بگرێت، تورکیاش بەردەوامە لە تۆپباران کردن.

ماڵپەرێ هەواڵ ٢٤ کە ماڵپەڕێکی رۆژئاوایە بڵاویکردەوە کە تورکیا ٤٥٠ چەکداری بە ئۆتۆمبیلی سەربازیەوە لە ( قمتە ) ەوە ناردۆتە تەلرەفعەت، هاوکات ١٠٠ چەکداری تر بە ١٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکاوە لە دەروازەی سەڵامەوە لە عەزاز هاتوون، بەدەم ئەو ‌هێزە شکاوانەی ئیسلامییەکانەوە لە شارەکە. 

روانگەی مافی مرۆڤی سوریاش بڵاویکردەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکراتی توانیویانە گوندی ( عین دقنە ) ی ستراتیژی لەنێوان تەلرەفعەت و عەزازدا بگرن و بەمەش ئەو رێگا ستراتیژیەی نێوان هەردوو شار کۆنترۆڵ بکەن کە دەگات بە شاری حەلەبیش.
هاوکات لەئەنجامی بۆردومانی تورکیا دوو هاوڵاتی و سێ شەڕڤان بوونەتە قوربانی.



PM:11:41:15/02/2016