عەبادی: حەشدی شەعبی‌و پێشمەرگە بەشداری شەڕی موسڵ دەكەن

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند لە هێرش ئازادكردنی شاری موسڵ هەریەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و میلیشیا شیعەكانی عێراق بەشداری دەكەن.

ئەمرۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناو بینای پەرلەمان چەوند وتەیەكی سەبارەت بە پرۆسەی ئازادكردنی شاری موسڵ راگەیاند‌و وتی: بەهاوكاری لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پرۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.

عەبادی وتیشی هێزەكانی حەشدی شەعبیش بەشداری ئازادكردنی موسڵ دەكەن.



PM:02:29:20/02/2016