" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق‌و هەردوو جێگرەکەی ١٠٠ پاسەوانیان هەیە"

پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت" پێویستە سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی لەخۆیانەوە دەست بە ریفۆرم بکەن کە ١٠٠ پاسەوانیان هەیە".

پەرلەمانتاری عێراق، عواتیف نعمە لەلیستی دەوڵەتی یاسا لە بەیانێکدا دەڵێت" سەرۆکی پەرلەمان ٦٠ پاسەوانی هەیە، هەردوو جێگرەکەشی هەریەکەیان سەرو ٤٠ پاسەوانیان هەیە، هەر پاسەوانێکیش مانگانە یەک ملیۆن دینار وەردەگرێت، سەرۆکایەتی پێویستە ریفۆرم لە خۆیانەو بکەن و کەمی بکەنەوە".

عواتیف نعمە دەڵێت" پێویستە سەرۆکایەتی پەرلەمان ئیفادەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات کەم بکەنەوە، چونکە وڵات بەبارێکی خراپی ئابووریدا  تێدەپەڕێت".

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە کارێکی باش بوو پاسەوان و مووچەی پەرلەمانتاران کەمکرایەوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان دەبێت ببێتە پێشرەو بۆ هەمووان لەخۆیانەوە دەست بە چاکسازی بکەن.



PM:11:19:22/02/2016