دوای کۆبوونەوەیەکی فراوانی پارێزگاری هەولێر، نەوزاد هادی، دابەزینی نرخی کاڵاو شتومەکەکانی راگەیاند.
ئەمڕۆ 2/25 بۆ پێداچوونه‌وه به نرخه‌كان، به سه‌رپه‌رشتی و ئاماده بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه تایبه‌ته به پێداچوونه‌وه‌ی نرخ ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان گرێ‌دراو دوای کۆبوونەوەکە نرخەکانی شتومەک بەم شێوەیە راگەیاندرا.
نرخه‌كان:
- گۆشتی نه‌رمی گۆلك (له مۆڵه‌كان 16.000 دینار )و ( 14.000هه‌زار دینار)یش له‌بازاڕ
- گۆشتی گۆلك به ئێسكه‌وه له مۆڵه‌كان 13.000 و له بازاڕ 12.000
- گۆشتی به‌رخ و گیسك (نه‌رمك له مۆڵه‌كان 14.000 دینار) و (13.000هه‌زار دینار) له بازاڕ
- گۆشتی مه‌ڕ و بزن (له مۆڵه‌كان 12.000 هه‌زار دینار) و( له بازاڕ 11.000هه‌زار دینار)
- له بازاڕ مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ هه‌ر سه‌عاتێك 1100دینار سیتی و كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبوونه‌كان 210 دینار بۆ هه‌ر كیلۆ واتێك چێشتخانه‌ی گه‌شت و گوزاری نرخه‌كانی %30 داببه‌زێت
- ده‌ڵاڵی عه‌قدی مه‌عره‌زو پیشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل %30 داببه‌زێت
- شووشتنگه‌ی ئۆتومبێل %25 داببه‌زێت
- داواكراوه له به‌رێوه‌به‌ری گواستنه‌وه ، بۆ دانانی نرخی پاس و تاكسی قوتابیان راپۆرتی خۆیان بده‌نه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تا نرخه‌كان داببه‌زێنن.
- خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبووه‌كان له 1/3 دیاریده‌كرێت بۆ خانوو به‌ره‌و عه‌قاراتیش بڕیاره به‌م نزیكانه به شێوه‌یه‌كی یاسایی حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی باج نرخی كرێی خانوو به‌ره‌و عه‌قار داببه‌زێنێت .