كۆنفرانسی نێودهوڵهتی گهشتیاری لهههولێر دهستیپێكرد
ئەمرۆ گەورەترین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەشتیاری لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
لەو کۆنفرانسەدا ٤٩١ کۆمپانیای گەشتیاری وەبەرهێن و خاوەن هۆتێل بەشداری دەکەن و کۆنفرانسەکە لە ١٩-٣-٢٠١٦ دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمپانیا گەشتیاریەکانی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدان بەهۆی کەم بوونەوەی رێژەی گەشتیار لە هەرێمی کوردستاندا لەڕێی ئەم کۆنفرانسەوە بتوانن رێژەی گەشتیار لە هەرێمدا بەرز بکەنەوە و ببێتە هەلێک بۆ واژوکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیاریە بیانییەکاندا.
لە هەرێمی كوردستان 608 هۆتێل، 355 مۆتێل، 1779 رێستۆرانت و كافتریای گەشتیاری و میللی لەگەڵ 89 گوندی گەشتیاری هەبوون، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی سستبوونی کەرتی گەشتیاری ژمارەیەكیان داخراون.
AM:11:35:19/03/2016