بە ڤیدیۆ.. چۆنێتی ڕزگارکردنی ئاوات بۆکانی لە چاڤی لاند

لە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت کە ئاوات بۆکانی لە بە زەحمەت لە پشێوییەکەی چاڤی لاند ڕزگار دەکرێت.


هەروەها لە پەیامێکیشدا ئاوات بۆکانی هەواڵی بریندار بوونی ڕەتکردەوە وڕایگەیاند "سڵاو لە هەموو شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، بە خۆشحاڵیەوە ساغ و سەلامەتم و باری تەندروستیم زۆر باشە".


بۆکانی باسی لە چۆنێتی دروستبوونی کێشەکان دەکات و دەڵێت" لەخوا بەزیاد بێت ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە، بەڵام دەستێکی دەرەکی تێدابوو. دەنگۆی ئەوەش هەبوو کە سەیارەکەم سوتاوە، بەڵام هیچ کێشەیەکی نییە".


ئەو هونەرمەندە میللیە لە کۆتایدا ڕەخنە لە هێزە ئەمنییەکان دەگرێت و باس لەوەش دەکات کە لە کاتی ڕووداوەکاندا هێزە ئەمنییەکان بە هانایانەوە نەچوون.




AM:11:08:23/03/2016