کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق کێشەی تێکەوت
دەمەقەڵێ لەنێوان پەرلەمانتارانی سەدر و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق روویدا و بەهۆیەوە نوێنەرانی سەدری هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت.
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە بە سپی راگەیاند: كوتله‌ی سه‌در دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی به‌جێهێشتووه‌و له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه به ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه.
بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراقدا سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در لەكۆبوونەوەی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان داوایكردووه له‌به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆدا باسی پشكی سیاسی نه‌كرێت، به‌ڵام سه‌لیم جبوری كه به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه باسی ئه‌و پرسه‌ی تێدابوو. هەر بەو كوتلەی سەدر هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشتووە.
PM:12:18:28/03/2016