فراکسیۆنەکان کاندید پێشکەش دەکەن
عەبادی هەڵیان دەبژێرێت

سێ سەرۆکایەتییەکی عێراق و کوتلە سیاسییەکان (بەڵگەنامەی چاكسازیی نیشتمانیی) ئیمزا دەكەن، بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەش بۆ پێکهێنانی حکومەتی تۆکنۆکرات فراکسیۆنەکان ناو کاندیدەکەن و عەبادی بڕیاریان لەسەر دەدات و دواتر دەچێتە پەرلەمان.

بەڵگەنامەی چاکسازی نیشتمانی کە ١٢ خاڵە تیایدا جەخت لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سیاسی دەکاتەوە کە رۆڵی راوێژکاری هەبێت.

دەقی بەڵگەنامەکە.. 

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە11/4/2016  لە كۆشكی سەلام لە بەغداد (بەڵگەنامەی چاكسازیی نیشتمانیی )لە لایەن سێ سەرۆكایەتییەكە و كوتلە سیاسییەكانەوە ئیمزا كرا ئەمەش دەقەكەیەتی .

"بەناوی پەروەوردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
بەڵگەنامەی چاكسازیی نیشتمانیی
لە روانگەی باوەڕ بون بە داخوازیی و پێداویستیەكانی هەلومەرجی عێراق و  ئەولەویەتەكانی كە لە گەلە خۆڕاگر و نەبەزەكەیەوە سەرچاوە دەگرێت  ، لە روانگەی پەرۆشیی هەموان بۆ هەورازخستنی  بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی و روبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشانەی كە روی كردۆتە عێراقییەكان لە ئاستی ئەمنیی  و خزمەتگوزاریی و، خواستی  رەوای عێراقییەكان بۆ بەئاكام گەیشتنی سەركەوتنی یەكجارەكیی بەسەر  تاقمی داعشی تێرۆریست  و، رزگاركردنی تەواوی خاكە داگیركراوەكانمان و پشتیوانیكردنی ئۆقرەیی لە ناوچە ئازادكراوەكان بۆ زامنكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان بە سەلامەتیی  و سەربەرزیی  و دەستپێكردنی پرۆسەی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوە ، ئەم بەڵگەنامە نیشتمانییە  كردۆتە سەرچاوەی خۆی كە رێچكەیەكی رون و ئاشكرای  هەیە بۆ قوتار كردنی وڵات لە قەیرانە دیاریكراوەكەی و چارەسەركردنی بە بنبەست گەیشتنی سیاسیی كە ئێستا دەبینرێت، ئەویش بە هاریكاریی هاریكاریی هێزە نیشتمانییە جیاجیاكان دێتە دی  لەسەر بنەمای پرۆسەی  سیاسیی و كۆڵەكە كانی.  

بەگوێرەی ئەوەی كە پێشكەشكراوە  ناوەرۆك و كرۆكی ئەم بەڵگەنامەیە خواستی جەماوەریی دەگرێتە خۆی  بۆ گۆڕانكاریی چۆنایەتیی بەرجەستەكراو لە كاری حكومی و پەرلەمانیی و دادوەریی بە هەمو جومگە و پایەكانییەوە و لەسەر ئاستی هەمو بەرپرسیارێتیەكانیاندا ، لەگەڵ پابەند بونی تەواو بە شەرعیەتی دەستوریی پەرلەمانیی و دەستەبەركردنی رێوشوێنە گونجاوەكان بۆ پەرەپێدانی ئەم پرەنسیبە و ،بە پێی دەستور  كاری پێ بكرێت ، بەندەكانی ئەم بەڵگەنامەیەش  ئەم خاڵانە لە خۆ دەگرێت:-
1. جێبەجێكردنی چاكسازیی سەرتاسەریی لە  هەمو دۆسیە نیشتمانییە سیاسیی، ئەمنیی ،كۆمەڵایەتیی  و ئابورییەكان  بە پێی پلانێك لەسەر بناغەی ئەولەویەتەكان بەوجۆرەی لەگەڵ هەلومەرجی وڵاتدا دەگونجێت.
2. پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانیی عێراقیی لە پێناوی پاراستنی شكۆیی دەوڵەت لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە دا  .
3. بەشداریكردنی پێكهاتە و هێزە نیشتمانیی  و كۆمەڵایەتییەكان لەپرۆسەی چاكسازیی سەرتاسەریی لە رێی بەشداریی راستەقینە و لە چاكسازیدا بە پێی پرەنسیبی شەراكەتی نیشتمانیی لە چوارچێوەی  دەستوریی و قانونیدا  .
4. هەر فراكسیۆنێك بۆ پێكهاتەی كابینەی وەزاریی كاندیدای خۆی پێشكەش دەكات بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  ،ئەویش مافی دیاریكردنی ناوەكانی هەیە ،بەوجۆرەی كە شەراكەتی نیشتمانیی دوپاتدەكرێتەوە بۆ دیاریكردنی ئەوانەی مەرج و خەسڵەتە پێویستەكانیان  لە شارەزایی و پاكیی تیادا هەیە.
5. پابەند بون بە گەڕانەوەی ئاوارە بوەكان بۆ ناوچەكانیان بە زوترین كات ،حكومەتیش بە پشتیوانیی هێزە سیاسییەكان  بەڵێن دەدات تەواوی تواناكانی دەوڵەت و پشتیوانیی دەرەكیی تەرخان دەكات بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە تازە رزگار بوەكان.
6. سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەرگای خۆ كاندیدا كردن دەكاتەوە بۆ  پۆستی كۆمیسیۆنە سەربەخۆكان  ، وكیل وەزیرەكان، گەورە دیپلۆماتكاران و پلە تایبەتەكان بێ جیاوازیی و، داخستنی دۆسیەی دامەزراندن بە وەكالەت لە هەمو پۆستە حكومییەكاندا ، دیاریكردنیش لەسەر بنەمای پێودانگی بابەتیی و  پیشەیی دەبێت دور لە پشكی سیاسیی.

كۆمیتەیەكی پسپۆڕ وشارەزاش پێك دێت لە هێزە بەشداربوەكان (4) ئەندامی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ، (2) ئەندام لە یەكێتیی هێزەكان اتحاد القوی   ، (2)ئەندامی هاوپەیمانیی كوردستان ،(1)ئەندام لە لیستی نیشتمانیی الوگنیە، (2) كەسیش نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن ،ئەم كۆمیتەیە كاندیداكان هەڵدەسەنگێنێت بۆ ئەو پۆستانەی كە ئاماژەیان بۆ كراوە و راسپاردەكانی بەرز دەكاتەوە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە پێی رێكارە دەستوریەكان  لەگەڵ رەچاوكردنی هاوسەنگیی. دەبێت هەمو  ئەم ئەركانەش لە ماوەی سێ مانگدا لە رۆژی بڕیاردانی ئەم بەڵگەنامەیەوە  جێبەجێبكات .
7. پێكهێنانی ئەنجومەنی سیاسیی راوێژكاریی كە ئەندامەكانی سەركردەی هێزە سیاسییە سەرەكییەكانی دەوڵەت و سێ سەرۆكایەتییەكە دەبنە ئەندام تیایدا  و ناودەنرێت (ئەنجومەنی سیاسیی )دەبێتە ئەنجومەنێكی نیشتمانیی راوێژكاریی   بۆ تاوتوێكردنی ستراتیژە باڵاكانی  وڵات  و كۆتایی هێنان بە گرژییە سیاسییەكان .دەبێت ئەنجومەنەكە لە ماوەی مانگێك لە كاتی بڕیاردان و ئیمزاكردنی بەڵگەنامەكە پێك بێت 
8. اكاربكرێت بۆ بە ئاكام گەیاندنی چەندین قانون و بڕیاری گرنگی نیشتمانیی ،ئابوریی ،كۆمەڵایەتیی  ،گەشەسەندن و سیاسیی ،لەریزی پێشەوەیان  : قانونی دادگای  فیدراڵیی ، دۆسیەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی  ، قانونی لێبوردنی گشتیی  ، قانونی نەوت و گاز ، وپیاچونەوە بە  قانونی  (ئەمەت لەكوێ بوا؟)، لەگەڵ  یەكلایی كردنەوەی پێكهێنانی ئەنجومەنی راژەی  فیدراڵیی و،قانونی ئەنجومەنی فیدراڵ  وئەوانیتر ،دەبێت ئەمانە لە ماوەی 90 رۆژدا دوای ئیمزاكردنی ئەم بەڵگە نامەیە بە ئاكام بگەن .
9. پیادا چونەوە بە ئاستی بەئاكام گەیشتن و قەوارەی ئەنجامە بەدی هاتوەكانی  بەرنامەكەی حكومەتی ئێستا لە كاتی پێكهێنانیەوە  وبردنەسەر و   تەواو كردنی ئەو بەرنامانەی كە لەسەری پێكهاتوە  و بناعەی پێكهاتنی بون .
10. كاراكردنی رۆڵی دادوەریی  عێراق لە بەدواداچونی گەندەڵكاران و راوەدونانیان و،كردنەوەی دۆسیە داخراوەكانی گەندەڵیی و گرتنەبەری رێوشوێنی قانونیی لە بەرامبەریاندا.
11. هەمو هێزە بەشداربوەكان لە  حكومەتدا وردەكاریی ئەم بەڵگەنامەیە ئیمزا دەكەن ،بەڵگەنامەكەش دەبێتە( ئاكاری  شەرەف) و هەمو لایەنەكان  كار  بە بەندەكانی دەكەن.
12. هێزە بەشداربوەكان لە حكومەتدا  بەڵێن دەدەن بە تەواوی   پشتیوانیی رێوشوێنەكانی حكومەت بكەن و پشتگیریی بڕیارەكانی بكەن  تا بە باشترین شێوە  جێبەجێ ببن . هاوكات حكومەتیش پابەند دەبێت بە پرەنسیبی راوێژكردن لەگەڵ هێزە سیاسییەكاندا  لە بوار و رێچكەكانی چاكسازیی و جێبەجێكردنی بەندەكانی ئاماژە بۆ كراو ی ناو ئەم بەڵگەنامەیەدا لە وادەی دیاریكراو بڕیار لێدراوی خۆیدا    



AM:12:10:12/04/2016