بزانە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگرە شیعەکەی‌و جێگرە کوردەکەی هەریەکەو چەند ئۆتۆمبیلیان لایە؟

پەرلەمانتارێکی تەیاری سەدر رایگەیاند" سەرۆکی پەرلەمان سەلیم جەبوری ١٢٣ ئۆتۆمبیل، جێگری یەکەم هومام حەمودی ٧٠ ئۆتۆمبیل،  جێگری دووەم ئارام شێخ محەمەد ٤٣ ئۆتۆمبیل، لە نووسینگەکانیاندا هەیە". 

ماجدە تمیمی پەرلەمانتاری تەیاری سەدر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند" ئەنجومەنی نوێنەران ٦٥٤ ئۆتۆمبیلی هەیە، ١٢٣ لە مەکتەبی سەرۆکی پەرلەمان و ٧٠ لە مەکتەبی جێگری یەکەم و ٤٣ لە مەکتەبی جێگری دووەمە". 

ئەو پەرلەمانتارە کە ئەندامی لیژنەی داراییە لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ٢٣٦ ئۆتۆمبیل لە نووسینگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە ( سەرۆکی و هەردوو جێگر)و هەموو سەرۆکی فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتارانی تر ٣٠ ئۆتۆمبیل و راوێژکاران و سەرۆکایەتی دیوان پێنج ئۆتۆمبیلیان لایە.
ماجدە تمیمی دەڵێت" لەدوو سالی دوایدا تێچوون و خەرجی ئەو ئۆتۆمبیلانە زیادی کردووە". 



AM:12:22:29/04/2016