سەرۆک وەزیرانی نوێی تورکیا کوردە

پارتی دادو گەشە بینالی یڵدرم کاندید دەکات بۆ سەرۆکی پارتەکەی و دواتر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، کە کوردە.

دوێنی پارتی دادو گەشە وەزیری گواستنەوەو دەریاوانی و گەیاندنی تورکیای لە بری سەرۆک وەزیران ئەحمەد داود ئۆغلو داناو ٢٢ ئەم مانگەش ئەو پارتە کۆنگرە دەبەستێت تا یڵدرم بکات بە سەرۆکی پارتەکەیان. 

هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بینالی لە دایک بووی شارۆچکەی (رەفاهیە)ی سەر بە شاری ئەرزنجانە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردەو یڵدرم خۆشی کوردە و باپیرانی لە شاری (ئاگری) کە شارێکی کوردیە کۆچیان کردوە بۆ ئەرزنجان.  



AM:01:29:20/05/2016