" چەندان ئاسەواری عێراق‌و سوریا لە کۆشکەکەی ئۆردوغاندایە"

هەندێک سەرچاوەی نزیک مێرکێڵ راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێن، لەدوا سەردانی بۆ تورکیا هەستی کردووە ئۆردغان زۆر پەشۆکاوەو تورکیاش کە پێشتر زۆر بەپەلە پێشدەکەوت، ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ رۆژە رەشەکانی.

هانز شیلەر وەرگێڕ کە یاوەری مێرکڵ بووە لەسەردانەکەیدا بۆ تورکیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە" کۆشکەکەی ئەردوغان پڕە لە ئاسەواری مێژووی عێراق و سوریا".

هانز شیلەر کە پێشتر لە باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە تورکیا کاری کردووە دەڵێت" لەناو کۆشکەکەی ئۆردوغان کورسیە زڕکەفتەکەی حامورابی سەردەمی بابلیەکانی تیایە، ئۆردوغان داوای لە مێرکڵ کردووە لەسەری دابنیشێت، بەلآم ئەو رەتیکردۆتەوە".

ئەو کەسایەتییە ئەڵمانییە دەڵێت" ئۆردغان پیاوێکە لێوان لێوە لە نێرجسیەت، نەک پیاوێکە لەسەرۆکی ولآت بچێت".
   



AM:01:15:29/05/2016