ڤیدیۆ...ڕۆژە جەبار یەكێك بووە لە قوتابیەكانی هەڵكەوت

ڕۆژە جەباری دەرهێنەر پێشتر یەكێك بووە لە قوتابییەكانی ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر و سەرقاڵی گۆرانی وتن بووە.

ڕۆژە جەبار چەند ساڵێك پێش ئێستا لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر كاری كردووە و یەكێك بووە لەو كچانەی كە كاریان لەگەڵ ئەو ئاوازدانەرە هەبووە و پێكیشەوە ئەلبومێكیان بڵاوكردۆتەوە.

ئەلبومەكەی نیلیسا ناوی (I love you) بووە لە 12 تراك پێكهاتووە و لە تراكەكانیش چەند گۆرانییەكی كلیپ كردووە.

هەڵكەوت زاهیر لە پەیامێكیدا بۆ كۆچی ئەو هونەرمەندە دڵتەنگی خۆی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەش كردووە كە ڕۆژە ئەو نیلیسایەیە كە پێكەوە كریان كردووە.

لۆكە زاهیریش كە چەند ساڵێك یەكێك بوو لە دیارترین كچەكانی هەڵكەوت زاهیر ڕۆژەی بە یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی ناوبردووە.

ڕۆژە جەبار یاخود نیلیسا ساڵی 1988 لە سلێمانی لەدایك بووە دواتر چونەتە وڵاتی بەریتانیا و لەوێ ژیانی بەسەر بردووە.





PM:02:14:30/05/2016