وێنە.. چوار كچ بە بڵاوكردنەوەی وێنەی نیمچە رووتی خۆیان سعودییەیان هەژاند

پۆلیسی سعودیە گەڕان‌و پشكنینێكی بەربڵاویان بۆ دۆزینەوەی چوار كچ دەستپێكردوە كە بە نیمچە رووتی وێنەی خۆیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردوەتەوە.

وێنەی چوار كچ لە یەكێك لە شوێنە گەشتیاریەكانی ریازی پایتەختی سعودیە بڵاوكراوەتەوە كە وەك لەو وێنەیەدا دەردەكەوێت ئەو چوار كچە روخساریان داپۆشیووە و جل و بەرگێكی نیمچە روتیان لەبەردایە.

پۆلیسی ئادابی وڵاتی سعودیە راگەیاندووە، ئەو چوار كچە عەرەبن و لە ئێستادا بەوردی بەشوێنیاندا دەگەڕێن.





PM:03:38:31/05/2016