" حکومەت ئۆکسجین لە منداڵانیش دەبڕێت
هەقە حکومەت دەست لەکاربکێشێتەوە"

رۆژنامەنووسێکی دیاری نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان بەبۆنەی مردنی ژمارەیەک مناڵ بەهۆی نەبوونی ئۆکسجینەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، دەڵێت" حکومەت ئۆکسجین لە منداڵانیش دەبڕێت".

نەجیبە قەرداخی رۆژنامەنووسی ناسراوی باشوور کە چەندین ساڵە لەگەڵ میدیاکانی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستاندا کاردەکات، لەنووسینێکدا بە ناونیشانی "حکومەتی بێ ئۆکسجین" دەڵێت" ئەمرۆ ڕۆژی منداڵانە و هاوتەریب چەندین بۆنەی تر و ئاهەنگی دەوڵەتسازی و بۆنە حزبیەکان، بەڵام هیچ بۆنەیەک لە گیانی شەش منداڵ گرنگتر نیە". 

ئەو رۆژنامەنووسە دەنووسێت" لە ڕاستی دا ئەو مندالانە نەک گیانیان لەدەستدا داوە، بەڵکو گیانیان لێ سەندراوەتەوە".

نەجیبە پێیوایە " هەموو کورسی ، بۆنە، پۆست، پلە و کەرامەتیشتان لە ئاست گیان لەدەست دانی ئەو مندالانەدا لەم زبڵخانەیەی عەقل دا هیچ نرخ بە هایەکی نیە. حکومەتی هەرێم هەناسە لە منداڵانیش دەبڕێ، ئەم کارەساتە لە هەر ولاتێک بوایە سەرتاپای حکومەت دەستی لە کار دەکێشایەوە".




AM:12:55:02/06/2016