وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له‌نوێترین
لێدواندا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت‌و ئه‌وه‌شی ڕه‌تكرده‌وه،
كه ڕوسیا چه‌كی به‌پارتی كرێكارانی كوردستان ڕه‌وانه‌كردبێت.
ئاژانسی هه‌واڵی (سپۆتینك)ی زمانحاڵی حكومه‌تی
ڕوسیا، له‌زاری (ماریا زاخارۆڤا) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیاوه بڵاویكرده‌وه،
لێدوانی به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره، سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ك له‌لایه‌ن
ڕوسیاوه بۆ په‌كه‌كه بێ بنه‌ما‌و ناڕاستن، وتیشی:"ڕوسیا وه‌ك توركیا نییه
كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، چه‌ك ڕه‌وانه‌بكات".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئه‌وه‌شی
ئاشكراكرد، مۆسكۆ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا، كۆمه‌ڵێك چه‌كی دیاریكراو بۆ هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕه‌وانه‌ده‌كات، وتیشی:"مۆسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه
ئه‌و كاره ده‌كات، به‌ئامانجی هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژی گروپی تیرۆرستی
داعشدا"