هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماو شانۆی کوردی شوان عه‌توف، وێنه‌یه‌کی مناڵی خۆی به‌جلی کوردیه‌وه بڵاوکردۆته‌وه.
شوان عه‌توف له‌سه‌ر وێنه‌که‌ی نووسیووه" وێنه‌ی خۆم به‌جلی کوردیه‌وه به مناڵی له‌گه‌ڕه‌کی ئیبراهیم پاشا".
شوان عه‌توف) ئه‌كته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن و شانۆی كوردیه، له دایك بووی شاری سلێمانی، ساڵی 1972، ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی به‌شی كاره‌باو، له ساڵی 1988 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه‌و له‌ده‌یان شانۆیی وه‌ک(كاوه‌ی ئاسنگه، سه‌فه‌رێكی سه‌خت، ماڵئاوایی، وه‌رزی نوێ، ماراساد، رابوونه‌وه، شێخ دیت، كه‌رنه‌ڤاڵی كه‌لاوه‌كان، مه‌رگی كورسه یه‌ك..هتد).
له‌بواری ته‌له‌فزیۆن به‌شداری چه‌ندان کاری کردووه، له‌وانه: وه‌رزی نوێ (دراما)، گه‌رده‌لول (دراما)، راپه‌رین (كورته فیلم)، سوپاستان ده‌كه‌م ( كورته فیلم)، خوێنی هه‌نار ( كورته فیلم)، دالیا(كورته فیلم).
له‌بواری سینه‌ماشدا به‌شداری : زامی كامێرا، گێژاو، بۆنی سێ‌و، شوێنێك بۆ یاری، ئه‌و رۆژه‌ی بابه نوئێل گریا، هێلانه سوتاوه‌كان
شیرین و فه‌رهاد له به‌هه‌شت.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده چه‌ندان خه‌ڵاتی جۆراو جۆری وه‌رگرتووه: 1994 باشترین ئه‌كته‌ر له دووه‌م ڤیستڤاڵی شانۆ له سلێمانی،
1988 باشترین مۆنۆدراما، 2007 خه‌ڵاتی رێزلێنانی حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 2008 خه‌ڵاتی رێزلێنانی رۆژی شانۆی جیهانی، 2008 خه‌ڵاتی رێز لێنانی وه‌زیری رۆشنبیری بۆ فیلمی بۆنی سێ‌و، 2009 خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ فیلمی شوێنێك بۆ یاری، 2009 نازناوی سوپه‌ر ستاری عێراق له فیستڤاڵی (گۆڵف) له دوبه‌ی، 2010 باشترین ئه‌كته‌ری دراما، به پێی راپرسی گۆڤاری شه‌قام، 2011 خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری لاوی عێراق (یه‌كێتی رۆژنامه نوسانی عێراق)ی وه‌رگرتووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده چه‌ندین نوسینی له‌بواری شانۆ و ره‌خنه‌ی شانۆی و بابه‌ته گشتیه‌کاندا هه‌یه‌و به‌شداری چه‌ندان ڤیستڤاڵی جیهانی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کردووه.