مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگه‌یاند بڕیاردراوه سبه‌ینێ لیژنه‌ی بینینی مانگ دابنیشێت تاوه‌کو بڕیار له‌سه‌ر دیاریکردنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بده‌ن
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ڕایگه‌یاندووه "لەنێوان کاتژمێر ٧:٤٥ خولەک هەتا ٨ی ئێوارەی سبەینێ ٤ی تەموزی ٢٠١٦ وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری لیژنەی بینینی مانگ ڕادەگەیەنێت".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، دووپاتی دەکەنەوە وەزارەت پشت بەهیچ پێشبینییەكی فەلەكناسی و شەخسی پێشوەختە نابەستێت و تەنها پشت بەبنەما شەرعیەكان دەبەستێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێش سعودییه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چاودێری مانگ ده‌که‌ن بۆ بڕیاردان له یه‌که‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان