دەرهێنەری ناسراوی ئێرانی عەباس كیاڕۆستەمی كۆچی دوایی كرد.
دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی دەرهێنەری گەورەی ئێرانی عەباس كیاڕۆستەمی لە تەمەنی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و هەواڵی مردنەكەشی بووە بابەتی گرنگی زۆرێك لە میدیاكانی جیهان.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی مەهری ئێرانی ڕۆستەمی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو پاش تێكچوونی باری تەندروستی بە فڕۆكەیەكی تایبەت ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی پاریس كراوە و دوای چەند ڕۆژێك لەوێ كۆچی دوایی كردووە.
ئەو دەرهێنەرە لەسەر ئاستی جیهان خاوەنی ناوبانگێكی زۆرە و بە یەكیچك لە دەرهێنەرە جیهانییەكان بەمەش بەهۆی ئەوەی كاری دەرهێنانی بۆ زیاتر لە 40 فیلمی جیهانی كردووە كە بەشێكیان كورتە فیلمن.
عەباس كیاڕۆستەمی جگە لە كاری دەرهێنان لە بوارەكانی بەرهەمهێنان و نوسینی سیناریۆ و شیعر و وێنەگرتن و نیگاركێشان و چەند بوارێكی دیكەی هونەری كاری كردووە.