پاش ئەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی‌و تەلەفزیۆنی رووداو بڵاوكرایەوە كە مەلا موسلیم فریزی لە كەسنەزان ئەمرۆی كردوە بەجەژن، ناوبراو رەتیدەكاتەوە.
- مەلا موسلیم فریزی بە سایتی زانایانی راگەیاند: (من خۆم مانگم نه‌دیتووه به‌ڵام چه‌ند که‌سێك له سنووری مزگه‌وته‌که‌ی ئێمه مانگی دیتبوو، لێژنه‌ی بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێیان راگه‌یاندین ئه‌گه‌ر له هیچ شوێنێکی تر بینرا بوو ئه‌وا گوێ له شاهێده‌کان ده‌گرین و به بڕیاره‌که‌دا ده‌چینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه تا ئێستا له هیچ شوێنێك ئیسپات نه‌بووه).
هه‌روا ده‌ڵێت: (ئێمه پابه‌ندی بڕیاره‌که‌ی لێژنه‌که ده‌بین و وه‌کو بڕیاری قازی ته‌ماشای ده‌که‌ین، بۆیه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌لای ئێمه‌وه (30) ره‌مه‌زانه، شه‌وی رابردوو وه‌کو هه‌موو شه‌وان ته‌راویحمان کردووه‌و، به‌یانییه‌که‌ش هه‌موومان به رۆژوین، نه ته‌کبیرمان لێداوه‌و نه نوێژی جه‌ژنمان کردووه).
سه‌باره‌ت به گرته ڤیدیۆیه‌که مه‌لا موسلیم گله‌یی له راگه‌یاندنه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت: (به‌داخه‌وه هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌کان نا مه‌سئولانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن، ئه‌و ڤیدیۆیه مێژووه‌که‌ی له‌سه‌ر نووسراوه هی رۆژی 29ی ره‌مه‌زانه، که ده‌کاته رۆژی دووشه‌ممه، به‌رواره‌که‌شی له‌سه‌ر نووسراوه، دوای ئه‌وه‌ی قورئانخوێندنه‌وه‌مان ته‌واو کرد پیرۆزبایی و ته‌وقه‌مان له‌گه‌ڵ کردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌کان و تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌کو جه‌ژنانه باویان کردۆته‌وه).