موقتەدا سەدر بۆ چوار خوولەک چووە نێو خۆپیشاندانەکانی بەغداوە

بۆماوەی دوو کاتژمێر لە بەغدا خۆپیشاندان سازکراو موقتەدا سەدریش تەنها چوار خولەک بەشداری کردو وتی" من تەنها بۆ ئەوە هاتووم لەگەڵتاندا بم".

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر هەشتەوە بەدەیان هەزار خۆپیشاندەری لایەنەگرانی سەدر بەشداریان کرد، لەو خۆپیشاندانە گەورەیەی تەوژمی سەدری لە ژێر دروشمی دژایەتی گەندەڵی و چاکسازیدا سازیکردبوو تەنها دوو کاتژمێری خایاند.

خۆپیشاندەران جگە لەدروشمی چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی داوای پێکهێنانی حکومەتی تۆکنۆکرات و چاکسازیان لە بواری دادوەریدا دەکرد.

ئەو خۆپیشاندانە کە شەوی رابردوو دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی بلآویان کردەوە کە مۆڵەتی یاسایی نییە، بەبێ هیچ کێشەیەکی ئەمنی بەڕێووە چوو، سەرکردەی دیاری تەیاری سەدریش تەنها چوار خولەک ئامادەی خۆپیشاندانەکەی کردو لە سەکۆی خۆپیشاندانەکەوە چەند بانگوازێکی بۆ خۆپیشاندەران دەوتەوە" بە ئاشتی بە ئاشتی"، " بەغدا ئازادە ئەمەریکا بڕۆ دەرەوە".



AM:11:04:15/07/2016