کادیرێکی کۆن و دیاری یەکێتی هێرشێکی توند دەکاتە سەر مەلا بەختیار

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند، ئیبراهیم جەلال مەلا بەختیار بە پیاوێکی لە خۆبایی و تووش بوو بە نەخۆشی شیزرۆفینیا ناوزەد دەکات.

ئیبراهیم جەلال پێشمەرگەو کادیری دێرینی یەکێتی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا لەسەر مەلا بەختیار قسە دەکات و دەڵێت" ئه م پیاوه له خۆبایی بووهو تووشی نه خوشی شیزوفرینا بووه ته نانەت رۆڵی هاورێكانی خۆشی له كۆمیتەی هەرێمەكان پووچەڵ دەكاتەوه".

ئیبراهیم جەلال لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" باشتربوو خۆی شایەتەكانی شەهیدەكان نه بوونایه، به ڵكه زیندووه كانی وەك كاك سالار عەزیز و كاك دلێری سەید مەجید و كاك ئاوات قارەمانی بوایه، تەنانەت رۆڵی شەهید ئارامیشی بەهەند وەرنەگرتووه.

ناوبراو دەڵێت" كاتی كه جه نابی له كەسنه زانەوه هاتۆته سلێمانی چەندین شانەی یەكێتی لە سلێمانیدا هەبوو خۆزیا كاك ئازادی سەگرمه ی ( كاك حه مه غه ریب ) ی بكردایه بەشاهید نەك شەهید جەماله رەش خۆزیا خاڵه شێخ صدیقی بكردایه به شاهید، یان كاك حامیدی حاجی خالد یا كاك حەمەی حاجی مەحمود دەبێ شانەكانی ئەوروپای كێ بووبن ئەگەر ئەوانیش نەمردبن. من هەرگیز ئەم وەڵامەم نەدەبوو گەر بەو صلافەت و له خۆبایی بوون تەحداكردنەوه رێگەی بەمام جەلالیش نە گرتایه".

هەفتەی رابردوو لە مەراسیمێکدا بۆ هەردوو هونەرمەند قادر کابان و ئازاد هەورامی، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە وتەیەکدا وتی" وتی" یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئێمە دروستمان کردووە، کێ دەڵێت وا نییە با قسە بکات، هەر کەسێک دەڵێت، هەتا جەنابی مام جەلالیش، ئیشاڵا کەوتەوە زمان، با قسە بکات، بڵێ من توانیم دوو شانە لەدەرەوەی وڵات دروستبکەم، یەکەمین شانە من دروستم کرد لە سلێمانی".

مەلا بەختیار لە درێژەی قسەکانی وتی" یەکێتی لەناوەوە یەک ئەندامی نەبووە کە لەدەرەوە دروستکراوە، تەحەدای گەورەو بچووکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەم، بڵێ یەکەمین شانە من دروستم کردووە، غیری ئێمە شانەی دووەم سێهەم و دەیەمان دروستکردووە".



AM:10:11:20/07/2016