بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و
بومەلەرزەزانی هەرێم کەش و هەوای سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی
ئەو خشتەیە بەرزترین پلەی گەرما لە شاری کەرکوک دەبێت کە ٤٣ پلە دەبێت.
کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەش و
هەوای سبەینێ، چوارشەممەی بڵاوکردووەتەوە و بە گوێرەی ئەو خشتەیە بەرزترین پلەی
گەرمای شاری هەولێر ٤٢ پلە دەبێت.
هەر بە گوێرەی ئەو خشتەیە بەرزترین پلە
لە شاری سلێمانی ٤١ پلە دەبێت و شاری دهۆکیش فێنکترین شارە و پلەی گەرما تێیدا ٤٠ پلە
دەبێت.