مەلا کرێکار لە ڕێگەی بارزانییەوە دەگەڕێتەوە کوردستان؟

مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنساروئیسلام ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە لە ڕێگەی مەسعود بارزانییەوە بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

مەلا کرێکار لە وەڵامی فانێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە پرسیاری لێکردبوو سەبارەت بە هەواڵی گەڕانەوەی لە ڕێگەی مەسعود بارزانییەوە، ناوبراو وەڵامی داوەتەوە و ڕەتی کردووەتەوە.

مەلا کرێکار بۆ فانەکەی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی " کاکە زەردەشت کوردیی هەر قسەیەکەو بە هەوادا دراوە ، هیچ شتێکی وا لە ئارادا نییە"

نەجمەدین فەرەج ئەحمەدناسراو بەمەلا کرێکارلە ساڵی١٩٥٦لەسلێمانیلەدایکبووە.ماستەریلە زانستی فەرموودەوانیدا ھەیەو ژنێک و چوار منداڵی ھەیە ، زمانەکانیکوردیوعەرەبیوفارسیوئینگلیزیونەرویژیدەزانێت ، زیاتر لە ھەزار وانە و چل پەرتووکی ھەیە وە شاعیرە و دیوانی شیعری ٣٠٠ لاپەڕەیی ھەیە.

بۆ ئەوەی هەمیشە ئاگاداری هەواڵەکانمان بیت پەیجی سپی لایک بکە




PM:01:37:30/07/2016