مەلایەك پیاوێك دەنێرێت بۆ جیهاد و ژنەكەی مارە دەكات

لە ئوسترالیا مەلایەك، پیاوێك دەنێرێت بۆ جیهادكردن لە سوریا، دوای كوژرانی پیاوەكەش، مەلاكە داوای هاوسەرگیری لە خێزانەكەی دەكات.
 
ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ـی بەریتانی بڵاویكردەوە: پێشنوێژی مزگەوتێك لە ئوسترالیا كە "مەلایەكی توندڕەوە"، لە رێگای وتارە ئاگرینیەکان و پەیوەندی بە بزووتنەوە توندەڕەوەکانەوە ژمارەیەك گەنجی مسوڵمانی دانیشتوی ئەو وڵاتەی ناردوە بۆ جیهادكردن لە سوریا، دوای ماوەیەكیش یەكێك لەو گەنجانە كە خێزانداربووە، لە بەرەكانی شەڕدا كوژراوە.
 
دوای كوژرانی گەنجەكەش، مەلاكە كە تەمەنی 42 ساڵە و دوو ژنی هەیە، داوای هاوسەرگیری لە ژنی كوژراوەكە كردوە، ژنەكەش بە داواكە قایل بووە.
 
بە گوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەكە كە وێنەی مەلاكەی لەكاتی دەستگیركردندا بڵاوكردوەتەوە، دادگایەکی ئەو وڵاتە ئەو مەلایەی بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا داوە، چونكە توندڕەوە و گەنجانی ناردوە بۆ جیهادكردن. جگە لە مەلاكە، بێوەژنەكەش دەستگیركراوە. 

دادگاكە هۆكاری سزادانی ژنەكەی گەڕاندوەتەوە بۆ ئەوەی كە بە داوای هاوسەرگیریكردنەكە قایل بووە و بەوەش بووەتە بەشێك لە گروپە توندڕەوەكە كە "مەترسین بۆ سەر ئاسایشی گشتی لە ئوسترالیا".



AM:12:53:31/07/2016