عەبادی سەفەری دەرەوەی وڵات لە سەرۆکی پەرلەمان قەدەغە دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەفەری دەرەوەی وڵات لە هەموو ئەو کەسانە قەدەغە بکات کە دوێنێ 1/8 خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق بە گەندەڵی تۆمەتباری کردن، لەوانە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
لە بڕیارەكەی حەیدەر عەبادیدا هاتووە "سەرۆکوەزیران سەفەری دەرەوەی وڵات لە هەموو ئەو کەسانە قەدەغە دەکات کە لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە ناویان هاتووە، لەپێناو لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستی تۆمەتەکان".
له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی عیراقدا كه تایبه‌ت بوو به لێپرسینه‌وه له خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری، تێیدا عوبێدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵی.
PM:01:08:02/08/2016