کادیرێکی دیاری پارتی، عەبدولرەزاق عەلی هێرشێکی توند دەکاتەوە سەر سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی و بە " جاسوس" ناوزەدی دەکات.
لە نووسینێک کە لە ماڵپەڕی مەکتەبی رێکخستنی پارتی بڵاوکراوەتەوە، عەبدولرەزاق عەلی دەڵێت" له نێو کورده‌واریدا وا باوه، جاسوس، مه‌گه‌ر زۆر ڕووقایم بێت، ده‌نا هه‌میشه مه‌نگ و که‌مدووه. به‌و زۆربڵێییه‌ی، عادل موراد، ڕووقایمترین جاسووسه له مێژووی هاوچه‌رخی کوردستاندا".
عەبدولرەزاق عەلی دەشڵێت" ئاخر وه‌ک کۆیله له پێشوازیی مالیکییه‌کدا ده‌سته‌ونه‌زه‌ر ده‌وه‌ستێت که سێیه‌کی عێراقی به هه‌موو شتێکه‌وه ته‌سلیمی داعش کرد، که‌چی داوای دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که به (تۆمه‌تبارانی به‌ده‌سته‌وه‌دانی شنگال) ناویان ده‌بات".
ئەو کادیرەی پارتی دەپرسێت" ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌م جاسووسه ده‌وێرێت به یه‌ک وشه‌ش باسی به‌ده‌سته‌وه‌ده‌رانی سه‌عدییه و جه‌له‌ولا بکات؟ غیره‌ت ده‌کات بپرسێت کێ ٢٣ ملیار دیناره‌که‌ی بانکی جه‌له‌ولای دزی؟".
لە کۆتایی دا ئەو نوسەرەی پارتی دەڵێت"ئه‌گه‌ر تۆماری گینز بۆ ڕووقایمی جاسوسان دابنرێت، عادل موراد یه‌که‌می بێ ڕکابه‌ره".
نووسینی ئەو کادیرەی پارتی دوای ئەوە دێت،
عادل موراد بەرپرسی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزدییەوە پاش دەربڕی هاوخەمی خۆی بۆ کوردانی ئیزدی، دەڵێت '' لەم رۆژە مێژویی و کارەساتبەرەدا داوا لە حکومەت و بەرپرسانی هەرێم دەکەم ئەو فەرماندە و کەسانەی کە تۆمەتباران بەدەستەوەدانی شەنگال لە دادگایەکی ئاشکرادا دادگای بکرێن و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن ، هەروەها داوا لە بەرپرسانی باڵای حکومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم هەواڵەکانیان بۆ ئازادکردن و هێنانەوەی ژن و کچە رفێندراوەکان چڕتر بکەنەوە''.