جەمیل بایک: بە هێزی گیانفیدایی کوردستان دەپارێزرێت

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە رایگەیاند"١٢ گیانفیدا شەنگالیان لە کۆمەڵکوژیی گەورەتر پاراست، نیشانیان دا کە کوردستان بەبێ هەبوونی هێزی گیانفیدایی ناتوانرێت بپارێزرێت".
 
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، جەمیل بایک، لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی ئۆزگور پۆلەتیکادا بڵاوی کردوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات کە دوو ساڵ لەمەوبەر،١٢ گیانفیدا نەیانهێشت کۆمەڵکوژییەکی گەورەتر لە شەنگال دروست ببێت، هەبوونی هێزێکی گیانفیدا نەک کوردستان، بەڵکو هەبوونی کوردیش دەپارێزرێت".
 
بایک نوسیویەتی:"دوو ساڵ لەمەوبەر تورکیا پشتیوانی ئەوەی دەکرد، هێرش بکرێتە سەر شەنگال و ویستی هەموو ئێزدییەکان قڕ بکات، سەدان ئێزدی کۆمەڵکوژکران، هەزارانیان لێ رفاندن، سەدان هەزاریشیان ناچار کرد کۆچ بکەن، لە دژی ئەو هێرشەی کە پلانی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکی گەورەی مێژوویی بوو، لەلایەن دوازدە گەریلای گیانفیدا پووچەڵ کرایەوە، بەتەواوی کۆسپ لە بەردەم داگیرکردنی شەنگال دروست کرا، ئەگەر ئەمڕۆ هێشتا ئێزدی هەبوونی خۆیان دەپارێزن، شەنگال ئازاد کراوە، بەشێکی گرنگی گۆڕەپانی بەرفراون رزگار کراوە، ئێمە قەرزاری فیداکاریی ئەو دوازدە گەریلا گیانفیدایەین".
 
هاوسەرکی کەجەکە لە بشێکیتری وتارەکەیدا دەڵێت:"داعش بە تەنیا نەیدەویست شەنگال داگیر بکات، بەڵکو دەیەویست بیکاتە ناوەندێک بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان، لە موسڵەوە بە سانایی هێرشی دەکردە سەر هەموو شوێنەکان، وەک دەبینین دوای هێرشی شەنگال، یەکسەر رووی کردە مەخمور و هەولێر، گەریلاکانی مەخموریش لە دژی هێرشەکەی داعش بەرخۆدانیان کرد و لەوێش نەیانهێشت دەرگای داگیرکردنی هەولێر بکرێتەوە، لە کەرکوکیش بەرخۆدانیان کردو ئەرکی خۆیان لە پاراستنی کوردستان لەگەڵ پێشمەرگە جێبەجێ کرد، جارێکیتر بینیمان کە هێزی گیانفیدا هی هەموو کوردستانە".
 
بایک بەمشیوەیە درێژەی بە وتارەکەی داوە:"دوژمنانی کورد هەرچەندە زۆر بێویژدانن و وایان بڕیار داوە کە کورد لەناو ببەن، بەبێ هەبوونی هێزێکی گیانفیدا نە دەتوانرا کوردستان بپارێزرێت و نە هەبوونی کوردانیش دەپارێزرا، گەریلا لە کوردستان ئەو هێزەیە کە دەتوانێ هەموو مەترسییەکان لە ناوبەرێت و لە گەل دووری بخاتەوە".



PM:11:00:04/08/2016