ڤیدیۆ..سەدام حسێن فەرماندەردەکات دەستتدرێژی سێکسی بکەنە سەر دەستگیرانی ئەفسەرێکی بەعسی و دوایی پارچە پارچەی بکەن

لە کەناڵی جەزیرە کەسایەتییەکی عێراقی بەس دڕندایەتی سەردەمی سەدام و ئەو شێوازە بێ ئاکار و نامرۆیانە دەکات کە هەتا بەرامبەر ئەفسەرەکانی خۆشیان پیادەیان کردووە.  

یەکێک لە کەسایەتییە دیارە عێراقییەکان لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئەلجەزیرە پەردە لەسەر ئەو شێوازە نا مرۆیانەی سەردەمی سەدام هەڵدەداتەوەو دەڵێت" جارێکیان ئەفسەرێکی بەعسی لە دەورەیەکی ئەکادیمیەی رووسی پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت و بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە لە ئاهەنگی دەرچوونی خوولەکە دەڵێت" ئەکادیمیاکەمان شانازی بە زیرەکی ئەم ئەفسەرەوە دەکات".

ئەو کەسایەتییە دەڵێت" هێزە ئەمنییەکانی سەدام گومانیان لەو ئەفسەرە کردو دەستگیریان کردو هەموو شێوەی ئازارو ئەشکەنجەیەکیان دا، بەفەرمانی سەدام کچە دەستگیرانەکەیان هێان بۆ زیندان کە هێشتا نەیگواستبووەوە، لەوێ لەبەرچاوی ئەفسەرەکە خۆیەوە دەستدرێژی سێکسیان کردە سەری، بەس بۆئەوەی "ئیعتراف" بکات، دوایی ئەفسەرەکەشیان پارچە پارچە کرد.

ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پیاوانی ئەمن و ئیستخباراتی بەعس دەستدرێژی سێکیسیان دەکردە سەر هەندێک لە زیندانییەکانیش.






PM:01:31:05/08/2016