ئێوارەی ئەمرۆ لەکاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژی گۆشەگیری ئۆجالان، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە شەقامی سالم، رێگریان دروستکردوو بارگرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.
بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی خۆپیشاندان، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ رێگایان لە سازدانی خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی و رێکخراوە نزیکەکانی پارتی کرێکاران گرت.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری سپی لەشوێنی خۆپیشاندانەکەوە، هێزە ئەمنییەکان بە لێدان و گاز رشتن هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندانەکەو چەند خۆپیشاندەرێکیشیان دەستگیرکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەوادارن و ڕێکخراوەکانی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان دژی گۆشەگیری سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان هەوڵیان دا خۆپیشاندانیک سازبکەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان دروستکرد.