وێنە.. دوای ١٣ ساڵ ئەو دوو ئەکتەرەی فیلمی کیسەڵەکان ببینە

فیلمی کیسەڵەکان دەفڕن یەکێکە لە فیلمە دیارەکانی، دەرهێنەری کورد بەهمەنی قوبادی کە ١٣ ساڵ لەمەوپێش دەرهێنراوە، لە ئێستادا دەرهێنەری ئەو فیلمە وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ پاڵەوانی ئەو فیلمەدا بڵاوکردووەتەوە.

فیلمی کیسەڵەکان دەفڕن باس لە ژیان دەکات لە سەردەمی جەنگ و ژیانی منداڵان لەسەر سنورەکان و لەو فیلەمدا منداڵێک ڕۆڵ دەبینێت کە پێی دەڵێن کاک سەتەلایت کە پاڵەوانی سەرەکی فیلمەکەیە و بەهمەنی قوبادیش وێنەیەکی نوێی ئەوی بڵاوکردووەتەوە.

ئەو فیلمە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بەرهەم هێنراوە و چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە.



PM:08:38:09/08/2016