هونەرمەندێکی کورد دەبێت بە ئاوفرۆش و هونەرمەندێکی دیکەش بە سایەق پاس
هونەرمەندێکی شاری هەولێر لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکردووە کە بە هۆی خراپی دۆخی داراییەوە سەرقاڵی فرۆشتنی ئاوە و پێشتریش بە هەمان هۆکار دەرهێنەری ناسراوی کورد ناسر حەسەن بووبووە سایەق پاس.
ماڵپەڕی nrt2 بڵاویکردووەتەوە "عه‌بدول ڕه‌زاق عه‌بدوڵا بۆتانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی له ئێستادا شاری هه‌ولێر بۆ بژێوی ژیانی به ناچاری ئاو ده‌فرۆشێ تا بتوانی بژێوی ژیانی خۆی په‌یدا بكات، ده‌ڵێتعه‌یبه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك و خانه‌نشینێك وامان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕایگەیاندووە سه‌ختی ژیان وایكردووه خه‌ڵك سه‌رفتره و زه‌كاتمان بداتی عه‌یبه وا به‌رامبه‌ره به خه‌ڵك ده‌كرێت من موچه‌كه‌م ته‌نیا "272" هه‌زاره وام لێهاتووه ئێسته ئاو بفروشم.
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، پێشتریش ئاشکرا بوو هونەرمەند ناسر حەسەن بووبوە سایەق پاس.
PM:07:25:10/08/2016