هونەرمەندێکی ناسراو کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هونەرمەند عادل تائی، وێنەگر و دەرهێنەری عێراقی بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لە نەخۆشخانەیەكی شاری بەغدا لە تەمەنی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەو هونەرمەندە هەفتەی ڕابردوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو، ناسر حەسەنی دەرهێنەری بینی بوو، بە ناسر حەسەنی وتبوو " رەنگە دوا دیارمان بێت و ئیتر یەكتری نەبینینەوە".

عادل، لە ساڵی 1948 لە شاری بەغدا لەدایك بووە، مامۆستای بەشی هونەری كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی بەغدا بووە، هەروەها بڕوانامەی ماستەری لە بواری ڕووناكی سینەمایی لە وڵاتی فەرەنسا وەرگرتووە.

ناسر حەسەن بە باسی ڕاگەیاندووە "ئەو هونەرمەندە عێراقیە خزمەتی هونەرمەندانی كوردی كردووە و چەندین خولی وێنەگرتن و دەرهێنانی فیلمی بۆ هونەرمەندانی كورد كردووەتەوە"..



PM:06:43:12/08/2016