سەرۆکی ئەنەکەسە ئازاد کرا
پاش ئەوەی دوێنێ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا (ئەنەكەسە) لەلایەن ئاسایشی قامیشلۆ دەستگیركرا، ئەمرۆ ئازاد كرا.
بە پێی هەواڵێكی رووداو، ئیبراهیم برۆ، سەرۆكی ئەنەكەسە له خاڵی سنووری رهبیعه، واتە له سەر سنووری نێوان رۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان ئازادكراوهوه نێردراوهتهوه باشووری كوردستان.
ئێوارەی 13-8-2016 ھێزەکانی ئاسایش لە شاری قامشلۆ، ئیبراھیم برۆ، سەرۆكی ئەنەكەسە و سەرکردەیەکی دیکەی پارتی یەكێتی كوردیان بە ناوی سلێمان ئاوسۆ دەستیگرکرد.
AM:11:12:14/08/2016