رۆژنامەنووسانی گەرمیان تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس (وەدات حسێن) مەحکوم دەکەن

ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌رمیان بۆ تیرۆركردنی شه‌هید (وه‌دات حسێن) هاتنه‌ ده‌نگ و تیرۆرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە مەحکوم دەکەن.

لەبەیاننامەیەکدا کە ٣٠ رۆژنامەنووس واژوویان کردووە، رۆژنامەنووسانی گەرمیان دەڵێن" له‌هه‌مووی كاره‌ساتتر ده‌سه‌ڵاتداره‌ بێ شه‌رمه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كاتێك قسه‌دێته‌ سه‌ر باسكردنی ئازادی بیروڕاو و دیموكراسی له‌هه‌مووان زمانیان درێژ تره‌، كاتێكیش نهێنی ئه‌و هه‌موو كوشتن و بڕین و كاره‌ نامرۆڤانانه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌وروژێنرێت، قه‌ڵه‌مه‌ ره‌نگ زه‌رد و روو زه‌رده‌كانیان بۆ هێنانه‌وه‌ی پاساوی درۆ و بێ مانا ره‌وانه‌ی سه‌ر شاشه‌ روو زه‌رده‌كان ده‌كه‌ن".
 
به‌یاننامه‌ی رۆژنامه‌نوسانی گه‌رمیان

له‌باره‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس (وه‌دات حسێن)
ئه‌شكه‌نجه‌دان و شه‌هیدكردنی (وه‌دات حسێن)ی رۆژنامه‌نوس له‌ده‌ڤه‌ری بادینان ئه‌و راستیه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كپ كردنی ده‌نگی ئازاد و بێ گوێدانه‌ سومعه‌ و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان و له‌پێناو پڕكردنی گیرفان و تێركردنی ئاره‌زووه‌ قێزه‌ون و ناشه‌رعیه‌كانیان هه‌رچی كاری بێزراو و نا ئینسانی هه‌یه‌ ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن.

له‌هه‌مووی كاره‌ساتتر ده‌سه‌ڵاتداره‌ بێ شه‌رمه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كاتێك قسه‌دێته‌ سه‌ر باسكردنی ئازادی بیروڕاو و دیموكراسی له‌هه‌مووان زمانیان درێژ تره‌، كاتێكیش نهێنی ئه‌و هه‌موو كوشتن و بڕین و كاره‌ نامرۆڤانانه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌وروژێنرێت، قه‌ڵه‌مه‌ ره‌نگ زه‌رد و روو زه‌رده‌كانیان بۆ هێنانه‌وه‌ی پاساوی درۆ و بێ مانا ره‌وانه‌ی سه‌ر شاشه‌ روو زه‌رده‌كان ده‌كه‌ن.

ئاخر له‌ وڵاتێكدا كه‌ دادوه‌ره‌كانی گوێ له‌مشتی ده‌سه‌ڵات بن و حیزب بۆ سكاڵا له‌سه‌ر یه‌كتر تۆماركردن به‌كاریان بهێنێت، ستافی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی له‌كادیره‌ هه‌ره‌ دڵسۆزه‌كانی حیزب بن و له‌حاڵه‌تی پێویست دا پشت له‌ رۆژنامه‌نوس و ڕوو له‌ ده‌سه‌ڵات بن، بێگومان حاڵی ده‌نگه‌ ئازا و ئازاده‌كان له‌مه‌ باشتر نابێت.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ وه‌كو رۆژنامه‌نوسانی گه‌رمیان كه‌ هیچ ئومێدێكمان به‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌ ناشه‌رعیه‌كه‌ی هه‌رێم و په‌رله‌مانه‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی حیزبه‌كان و حكومه‌ته‌ نه‌وت فرۆش و بازرگانه‌كه‌ی هه‌رێم نه‌ماوه‌، هه‌روه‌ك ئومێدمان به‌هیچكام له‌و حیزبانه‌ش نه‌ماوه‌ كه‌ ئیشیان قسه‌ی زله‌ و هه‌مووشیان به‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان به‌رپرسیارن له‌م دۆخه‌، بۆیه‌ ڕووی ده‌ممان له‌ هاولاتیان ده‌كه‌ین كه‌ لێنه‌گه‌ڕێن به‌ به‌رچاویانه‌وه‌ هه‌ر رۆژه‌و ته‌رمی رۆژنامه‌نوسێك بدۆزرێته‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌ مافی ئه‌وان به‌ر غه‌دری تیرۆریان كه‌وتوه‌.

داوا له‌ كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ خه‌ت و هه‌ڵوێستی توند به‌رانبه‌ر به‌م حیزب و به‌رپرسه‌ بازرگانانه‌ وه‌ربگرن.
به‌ئیمزای: 
1- محه‌مه‌د حسێن رۆژنامه‌نوس
2- دڵشاد ئه‌نوه‌ر رۆژنامه‌نوس
3- ئازاد عوسمان رۆژنامه‌نوس
4- جه‌زا محه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس
5- دلێر كه‌ریم رۆژنامه‌نوس
6- كاروخ عومه‌ر رۆژنامه‌نوس
7- بیستون ژاڵه‌یی رۆژنامه‌نوس
8- گه‌رمیان حه‌مه‌ی پور رۆژنامه‌نوس
9- محه‌مه‌د شه‌هاب رۆژنامه‌نوس
10- نیزام شه‌بیب رۆژنامه‌نوس
11- شاهۆ عه‌بدوڵا رۆژنامه‌نوس
12- ئاراز محه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس
13- دلێر ره‌حمان رۆژنامه‌نوس
14- په‌یمان ئه‌مین رۆژنامه‌نوس
15- گوڵباخ حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نوس
16- داستان ئه‌مین رۆژنامه‌نوس
17- ده‌شتی ئه‌نوه‌ر رۆژنامه‌نوس
18- هێمن محه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس
19- قادر قه‌ره‌داغی رۆژنامه‌نوس 
20- ئه‌شره‌ف ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نوس
21- بریار محه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس
22- شه‌رمین عه‌لی رۆژنامه‌نوس
23- ئاراز زۆراب رۆژنامه‌نوس 
24- ئه‌میر خانه‌قینی رۆژنامه‌نوس
25- ئه‌یاد كه‌ركوكی رۆژنامه‌نوس
26- حه‌سه‌ن هاڵه‌بانی رۆژنامه‌نوس
27- هه‌ردی عوسمان رۆژنامه‌نوس
28- به‌رهه‌م له‌تیف رۆژنامه‌نوس
29- ئه‌حمه‌د حه‌مید رۆژنامه‌نوس
30- زیاد محه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس



PM:01:39:14/08/2016