عەبدولەتیف سەلەفی دوور دەكەوێتەوە

عەبدوللەتیف ئەحمەد سەلەفی، رابەری سەلەفییەكانی كوردستان بۆ ماوەی مانگێك دوور دەكەوێتەوە‌و بەرنامەكەی رادەگرێت.

بەرێوەبەری كەناڵی ئامۆژگاری كە لەكەناڵەكەی خۆی پێشكەشكاری  بەرنامەیەكە، راگەیاند بۆ ماوەی مانگێك لەبەر  حەجكردن دوور دەكەوێتەوە‌و ناتوانێت بەرنامەكەی پێشكەش بكات. داوا لەخەڵكی كوردستان دەكات گەردنی ئازاد بكەن‌و ئەگەر كەسێكش حەقی لایەتی بەتایبەت ئەگەر مادی بێت دەتوانێت بڕوات پارەكەی وەربگرێتەوە.

عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفایە، لە ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتووی بڕیوە. پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی.



PM:02:01:21/08/2016