تورکیا هێرشی بۆ سەر جەرابلس دەستپێکرد
ئەمەریکا هاوئاهەنگ و ئاگادارە

لەدەرنگانێکی شەوی رابردوەوە سووپای تورکیا سەرەتا بەبۆردومان و دواتر هێزە تایبەتەکانی لەشکرکێشیان کرد بۆ ناو شاری جەرابلس، ئەمەریکاش رایگەیاند" هاوکارو هەماهەنگە لەگەڵ تورکیا".

ئەمڕۆ ٢٤ی ئابی ٢٠١٦، ئیفکان ئالا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند " لەماوەیەکی کورتدا سنورەکانمان لەگەڵ سوریا لە تیرۆرستان پاک دەکەینەوە" ( ئاماژەیە بۆ جەرابلس و ناوچە سنوریەکانی لە ژێر کۆنترۆڵی کانتۆنەکانی رۆژئاوادایە).

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجی ئۆپراسیۆنی جەرابلوس بۆ پاراستنی سەروەری سوریایە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر سوریا ڕایگەیاندبوو.( تا ئاێستا سووریا بێدەنگی هەڵبژاردووە ).

هەروەها وتیشی " کۆمەکی سوپای سوریای ئازاد دەکەن تا جەرابلوس کۆنترۆڵبکەنەوە".

لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مارک تۆنەر، تیشکی خستە سەر تۆپبارانکردنی داعش و پەیەدە لەلایەن تورکیاوە و رایگەیاند: "سەبارەت بەم بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا و نوێنەرانی سوپای سووریای ئازاد لە کۆبوونەوەداین".

مارک تۆنەر جەختی لەوە کردەوە هەوڵدەدەن گرژییەکان کەمبکەنەوە گوتی: " لە هەوڵداین ئەوە بەبیر هەردوولا بهێنینەوە کە دوژمنی سەرەکی داعشە لەم بابەتەدا".



AM:11:04:24/08/2016