د. عەلی قەرەداغی: چوونە ناوەوەی تورکیا بۆ ناو سوریا هەنگاوێکە راستە

هەڵوێستی کەسایەتی ئاینی ناسراو. د، عەلی قەرەداغی لەسەر لەشکرکێشی سووپای تورکیا بۆ سەر شاری جەرابلسی سوریا بە هەنگاوێکی راست ناوزەد دەکات.

لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر د. عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانان لە نوسینیکدا دەڵێت" چوونە ناوەوەی تورکیا کە ئامانجی دروستکردنی ناوچەیەکی دابڕاو و ئارامە و رێگا دەگرێت لە تیرۆریستەکان بچنە نێو خاکی تورکیاوە، هاوکات دەبێتە جێگایەک بۆ ئاوارەکان، هەنگاوێکە بە ئاراستەی راستدا".

عەلی قەرەداغی کە ماوەیەکە بەهەموو شێوەیەک پشتگیری سیاسەتی ئاک پارتی دەکات لە تورکیا، لە دوا ئەو هەڵوێستانەی لەشکرکێشی سووپای تورکیا بۆ سەر شاری جەرابلس کە ناوچەیەکی ستراتیژیە بۆ کوردو دەکەوێتە نێوان هەردوو کانتۆنی کوبانێ و عفرین و شارەکانی رۆژئاوای کوردستان پێکەوە دەبەستێت، بە هەنگاوێکی راستەقینە ناوزەد دەکات. 

AM:02:13:25/08/2016