خۆكوژێك بەجلی شەڕڤانەوە لە کەمپێکی مەخموور خۆی تەقاندەوە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەینی دوو كەسی خۆكوژ بە جلی شەڕڤانەوە دزە دەكەنە نێو كەمپی پەنابەرانی مەخمور بەڵام لەلایەن پاسەوانانەوە تەقەیان لێدەكرێت یەكێكیان خۆی دەتەقێنێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی خۆتەقاندنەوەی ئەو خۆكوژە دوو كەس شەهید بوون‌و كەسێكی دیكەش بریندارە.

خوكوژی دووەم پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لەلایەن  پاسەوانەكانەوە كوژرا.

دزەكردنی دوو خۆكوژ كە گومان دەكرێت داعش بن  لەكاتێكدایە كە چوار ده‌وری مه‌خموور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق گیراوه‌.



AM:10:47:26/08/2016