وەزیرێكی حكومەتی توركیا ئاشكرایدەكات وڵاتەكەی هیچ رێكەوتنێكی لەگەڵ پەیەدە لە جەرابلوس نەكردوە وەك ئەوەی لەمیدیاكاندا بڵاوكراوەتەوە.
عومەری چەلیك، وەزیری كاروباری یەكێتی ئەوروپا لەحكومەتی توركیا، بە ئاژانسی ئەنادۆلۆی راگەیاندوە: "جموجووڵه‌كانی په‌یه‌ده له باكووری سووریا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كورداندا نییه. به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتی رێكخراوێكی تیرۆرستییه".
هەروەها دەڵێت :"ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قبوڵناكه‌ین كه گوته‌بێژی هه‌ندێك له وڵاتانیش ده‌یڵێن ' توركیا له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كاندا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندووه' كه مه‌به‌ستیان په‌یه‌ده‌یه. كۆماری توركیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و شه‌رعییه. ناكرێت به‌جۆرێك نیشانبدرێت كه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی هاوسهنگبكرێت ".