ڤیدیۆ:ئوسترالیا عێراقی توشی دۆڕان کرد

لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا لە گروپی دووەم و لە یەکەم جەولەدا هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە ناو یاریگاو هاندەرانیدا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە هەڵبژاردەی عێراق هێناو یەکەم سێ خاڵی بە دەستهێنا.

ئوسترالیا ئاستێکی باشی پێشکەش کردوو توانی کە گێمی دووەمدا لە خولەکەکانی ٥٨، ٦٥ دوو گۆڵ لە لایەن یاریزانان" لۆنگۆ و جۆرجیچ تۆمار بکەن و دۆڕان توشی عێراق بکەن.

ڕیزبەندی گروپەکەش بەم شێوەیە دوای جەولەی یەکەم:

١-ئوسترالیا ٣ خاڵ

٢- ئیماڕات ٣ خاڵ

٣-سعودیە ٠

٤- تایلەند ٠

٥- یابان ٠

٦- عێراق ٠






PM:03:39:01/09/2016