وێنە... په‌یوه‌ندییه‌ نهێنییه‌کانی کوڕه‌کانی قه‌زافی له‌گه‌ڵ ژناندا

به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی کوڕی "دیکتاتۆره‌کان" له‌گه‌ڵ ژناندا جێگه‌ی سه‌رنج بووه‌، جای نوردلینگری سەرنووسەری گۆڤاری ناشیونال ریڤیو کتێبێکی به‌ناوی (منداڵی دیکتاتۆرەکان) بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ زۆر نهێنی تایبه‌تی ژیانیان کراوه‌.

له‌و کتێبه‌دا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی نێوان کوڕه‌کانی قه‌زافی و ژنان و ماده‌ی هۆشبه‌ر نوسراوه‌ "هەموو کوڕەکانی موعمەر ئەلقەزافی دەوڵەمەند بوون، هەمووش دەگەڕێتەوە سەر زۆریی پترۆل لەو وڵاتە. ئەلسعدی لە یانەی یوڤنتۆسی ناوداری ئیتاڵی پشکی هەبووە، بەڵام پارەی لەسەر ژن و ماده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنەوەش سەرف دەکرد، هەندێ جاریش پارەکانی نەداوە، بۆیە لە ساڵی ٢٠١٠ دادگایەکی ئیتاڵی بە نیو ملیۆن دۆلاری سزای دەدات، چونکە قەرزاری هوتێلی گراند ئیکسلیسۆر لە رابالوی ریڤییرای ئیتاڵی دەبێت، قەرزەکەش بەرامبەر مانەوەی مانگێک بووە بۆ خۆی و هاوڕێ و یاوەرەکانی لەو هوتێلە.

لە ساڵی ٢٠٠٦ موعمەر ئەلقەزافی ئەلسعدی کوڕی دەکاتە جێگری خۆی، لەگەڵ ئەوەی بایەخ و ئارەزووی تۆپی پێ هەبووە، زۆریش شەیدای ژیانی رابواردن بووە، ئەلسعدی دەبێتە سەرۆکی ناوچە بارزگانییە ئازادەکە، ناوچەکەی دامەزراندبوو ببێتە هۆنگ کۆنگی لیبیا، لەسەر شێوازی خۆرئاوایی دەروازەکانی دەکاتەوە، پابەندی هەموو رێسا و سیستەمی

هه‌روه‌ها له‌ کتێبه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی کوڕه‌که‌ی قه‌زاڤی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ دۆسته‌ هۆڵه‌ندییه‌کانیدا نوسراوه‌ " کوڕی دووەمی قەزافی ناوی موعتەسم بووە، گەنجێکی بزێو، کیژە دۆستە هۆلندییەکەی (تالیسا) زۆر لە ژیانی تایبەتی ئەو گەنجە ئاشکرا دەكا، کیژەکە زووتر وێنەکانی لە گۆڤاری (بلای بۆی) دەردەکەوێت. کوڕەکە لە دەرەوە ژیانێکی شاهانەی خۆشی بە سوودوەرگرتن لە دەسەڵاتەکەیان بەسەربردووە، هەروەها رفتارەکانی دڕنده‌یی پێوە بووە، ساڵانە بۆ رابواردنی جەژنی سەری ساڵ، لەگەل دارودەستەکەی سەردانی دوورگەی سانت پارتسی کاریبی دەکرد و بەشداریی هەموو ئاهەنگەکانی کردووە، بۆ رابواردن و کات بەسەربردنی خۆی و ارودەستەکەی یەکێک لە ستارە ناودارەکانی پۆپی بیونسی و ئارشەر و ماری کیری بەکرێ گرتووە. جارێکیان لە کیژە هۆلەندییەکە دەپرسن: ئەو کوڕە چەند پارە سەرف دەکات، نەک لە جەژنەکانی سەری ساڵ، بە شێوەیەکی گشتی؟ پاش ساتێك بیرکردنەوە کیژەکە گوتبووی: ”مانگانە یەک ملیۆن دۆلار سەرف دەکات".لە نۆهەدەکان، موعتەسم تەمەنی لە بیستەکان دەبێت، رووداوێکی سەیری لێ روو دەدات، کەم زانیاریی لەسەر دەزاندرێت، گومان هەبووە موعتەسم بەشداریی لە کودەتایەک دژ بە باوکی کردووە، دەرئەنجامی ئەو خیانەتە سیاسییە کۆمەڵایەتییە شەرمەزارییە گەورەیە، دوور دەخرێتەوە بۆ میسر، باوکی لە ساڵی ٢٠٠٦ی زاینی لێی دەبوورێت و دەگەڕێتەوە وڵات.پاش گەڕانەوەی، باوکی پۆستی (راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی) دەداتێ، هەر بەهۆی ئه‌و پۆستەوه‌، دوو بەرپرسی گەورەی ئەمریکی، هەردووکیان پۆستی وەزارەتی دەرەوەیان هەبووە، ئەوانیش کۆندالیزا و هیلاری کلینتۆن دەبینێت.موعتەسم لەوە تێدەگات كه‌ ئەویش کەسێکە لەوانەیە شوێنی باوکی بگرێتەوە، کەسی یەکەم برا گەورەکەی بووە، سەیف ئەلئیسلام، هەروەها دوو برای بچووکیشی هەبووە، دەبوایە لەوانەش وریا بێت، دیارە کە موعتەسم لەناو دەستەی (پاسەوانە کۆنەکە) و (پارێزگارەکان) کەسی ویسترا و و باشەکە بووە، ئەوانەی لایەنگری رژێم بوون، کە بەنیاز نەبوون هیج ریفۆرمێک لە وڵاتا بکەن. کیژەکە دەڵێت کوڕەکە زۆر باوکی خۆشدەویست، سەرکردە دەسەڵاتدارەکانیشی خۆشدەویست، زۆریش گوتوویەتی من دەتوانم لە باوکم باشتر وڵات بەڕێوە بەرم"

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ کراوه‌ توندوتیژی یه‌کێک بووه‌ له‌ خه‌سڵه‌ته‌کانی منداڵه‌کانی قه‌زافی و تێیدا نوسراوه‌ "به‌ تەمەن کوڕەکەی پاش موحمەد، سه‌یف ئەلئیسلامە. ئەو کەسێکی یاخی و ئاڵۆزیش بوو. زۆریش حەزی بە فوتبۆل بووە، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی لیبیا بووە، گەمەشی دەکرد، سەرۆکی تیپی شاری تەرابلوس، رێبەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەش بووە، بەڵام ئایا بە مافی خۆی بووە بە سەرۆک؟ نەخێر، ناتوانین ببێژین بەهرە و لێهاتوویی شیاوی هەبووە، بەڵام ئەو هەموو ویستەکانی بۆ جێبەجێ دەبوو، ناوبژیوانەکانیش نەیاندەتوانی تووڕەی بکەن، جارێکیان هاندەرانی تیپی شاری بنغازی زۆر تووڕەی دەکەن، درێسی تیمی تەرابلوس لەبەر کەرێک دەکەن، درێسەکەش ناوی ئەلسعدی لەسەر بووە، دیارە ئەو ئیهانە و گەمەیەشی قبووڵ نەبووە، بۆیە ئەلسعدی فەرمان دەدات ستادیۆمی شاری بنغازی بڕووخێنن و بوار نادات چیتر تیپەکەیان یاریش بکات.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ کوڕێکی دیکه‌ی قه‌زافی که‌ هانیپاله‌ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کچاندا له‌و کتێبه‌دا که‌ ڕۆژنامه‌ی باس کردووه‌یه‌تی به‌ کوردی هاتووه‌ " رەنگە هانیپال لە هەموو کوڕەکانی توندتر و بەزەبرتر بووبێ، بەوە ناسراوە زۆرترین دەستدرێژیی كردووه‌ته‌ سەر خەڵک، لەوانە بۆ سەر ژنانیش، بەڵام نازاندرێت کە دوور دەخریتەوە لەسەر ئەو رەوشتە بەردەوام بووە یان نا؟ ماوەیەک لەسەر دەریاوانی مەشق و راهێنانی کردبوو، بۆیە دەبێتە بەرپرسی بەنداو و باری دەریاوانیی لیبیا، ئەو لە کۆلیژی ئابووریی کۆبنهاگن خوێندنی تەواو کردبوو. هانیپال خوێندکارێکی ئاسایی نەبووە، جۆن بیرنی نووسەر لە بوارەکانی ئابووری گوتوویەتی، هانیپال لەبن دەستی پرۆفیسۆرێک لە کۆبنهاگن خوێندوویەتی و بەردەوامیش سەردانی لیبیای کردووە"

هه‌روه‌ها له‌و کتێبه‌دا نوسراوه‌ " لە پاریس و لە ساڵی ٢٠٠٥ هانیپال دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنە دۆستەکەی، کە دووگیانی مانگی هەشتەمیش بووە، ئالین سکافی ژنە فاشینی لوبنانی، ئەوەشیان لە گراند هوتێل بووە، لەبەر ئەو زەبرە ژنەکە دەبەنە نەخۆشخانە، ئەویش دەمانچە هەڵدەكێشێتە سەر پاسەوانەکان، دوایی لەوێ دەگوازرێتەوە هوتێلێکی تر، بەرلەوەی بڕوات شووشەی ژوورەکان دەشکێنێت، دادگای فەرەنسی سزای چوار مانگی گرتنی راگیراو و قەرەبووێکی کەمی بۆ دەردەکەن."

یه‌کێک له‌ چیرۆکه‌ سه‌رنج ڕاکێشه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ژنی یه‌کێک له‌ کوڕه‌کانی قه‌زافی هاتووه‌ " لە ساڵی ٢٠٠٨ هانیپال هاوسەرگیریی لەگەڵ ئالین کردووە، کە ژنەکە دووبارە دووگیان دەبێتەوە، دەچێتە ژەنێف بۆ منداڵبوون، لە هوتێلی بریزیدا ویلسۆن بە توندی لە دوو خزمەتگوزار دەدات، ئه‌م كاره‌ له‌ لیبیا بۆ ئه‌و كوڕه‌ زۆر ئاساییە، بەڵام لە سویسرا ئەو و پاسەوانەکانی دەگیرێن، چونکە دەستدرێژی دەکەنە سەر پۆلیسەکانی هاتبوون بیانگرن، ژنەکە دەبورێتەوە و دەیگوازنەوە نەخۆشخانە، بە کەفالەتیش هانیپال بەردەدەن. ئەوەیان بنەماڵەکەی لە لیبیا تووڕە دەکات، نەک لەبەر کردەوەکانی کوڕەکەیان، بەڵکو بە هەڵسوکەوتی سویسرا تووڕە دەبن."



PM:09:07:05/09/2016