وەفدێكی باڵای هەدەپە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

بەمەبەستی دیدار لەگەڵ حیزب‌و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی سبەینێ چوارشەممە وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی گەلان بەسەرپەرشتی سەڵاحەدین دەمیرتاش سەردانی هەرێم دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "مەد" سبەینێ 21/9، سەڵاحەدین دەمیرتاش و شاندێكی یاوەری لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگاتە هەرێم و هەر لە هەمان ڕۆژدا لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە.  

ماڵپەرەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە كە رۆژی پێنجشەممەش ٢٢ی ئەیلول دەمیرتاش لە هەولێر  لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و  بڕیاریشە ڕۆژانی دواتر بچێتە سلێمانی و  لەگەڵ نوینەری یەكێتی و گۆڕان و لایەنەكانی تر كۆببێتەوە.



PM:01:32:20/09/2016