چۆن دەتوانیت رەگەزنامەی ئەمەریکی وەربگریت؟

ئەمەریکا ئەو ولآتەی خەڵکی ولآتانی تر چاویان تێبڕیووەو، سالآنە بە دەیان هەزار کەس کۆچی بۆ دەکەن، دەتوانیت لە رێگای چەند مەرجێکەوە کە هەندێکیان قورس نین، رەگەزنامەی ئەو ولآتە وەرگریت:

1 – ئەگەر منداڵێكتان لە ناو خاكی ئەمەریكادا لەدایکبێت، ئەوا بەبێ هیچ مەرجێك دەبێتە ئەمەریكایی و دایك و باوكیشی مافی مانەوەیان لەگەڵی دەبێت و دوای پێنج ساڵ ئەوانیش رەگەزنامەی ئەو وڵاتە وەردەگرن.

٢- هاوسەرگیری لەگەڵ هاووڵاتییەكی ئەمەریكایی بکەیت، ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ هاووڵاتییەكی ئەمەریكایی سەرووی 18 ساڵی بكەیت مافی ئەوەت دەبێت كە ببیە خاوەن رەگەزنامەی ئەمەریكایی.

3-لەرێگای یانسیبەوە، حكوومەتی ئەمەریكا ساڵانە یانەسیب دەكات بۆ وەرگرتنی سەدان كەس لە رەگەزە جیاجیاكان لە سەرانسەری دنیا بۆئەوەی رەگەزنامەی ئەمەریكایی بەدەست بێنن، ئەویش مەرجی خۆی هەیە بۆ بەشداریكردن لەوانە كەسێكی باڵغ بێت و خاوەن بڕوانامەیەكی باوەڕپێكراو بێت و داهاتی مانگانەی هەبێت.

4-حكوومەتی ئەمەریكا رەگەزنامە دەداتە هەر كەسێك كە سێ ساڵ یان زیاتر لە ریزی سوپای ئەو وڵاتە وەك خۆبەخش خزمەت بكات.

5-كاركردن لە فەرمانگەیەكی حكوومەتی، ئەمەریكا رەگەزنامە دەداتە ئەو كەسانە كە سێ ساڵی بەردەوام بەبێ سزادران و بەدانی باجەكانی سەری بەباشی خزمەت دەكەن.

6-وەبەرهێنان، بۆ بەدەستهێنانی مافی مانەوە لە ئەمەریكا پێویستە بەزیاتر لە 500 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی وەبەرهێنانی تیادا بكەیت و وەبەرهێنانەنەكەش لە ناوچەیەكی دوورەدەست و بەلایەنی كەمیش10 كەسی ئەو وڵاتە بخریتە سەر كار، هەرچی وەبەرهێنانە لە شارە گەورەكان دەبێت لە ملیۆنێك دۆلار كەمتر نەبێت.

7-تاقیكردنەوەی وەرگرتنی رەگەزنامە، دوای تێپەڕوننی پێنجساڵ بەسەر مانەوەی هەر كەسێك لە ئەمەریكا مافی ئەوەی هەیە كە داوای رەگەزنامەی ئەو وڵاتە بكات.

8-پەناخوازی سیاسی، یەكێكە لە ریگە ئاسانەكان كە تا پێنج ساڵ حكوومەت بەشێوەیەكی سنووردار یارمەتیت دەدات تا كار دەدۆزیتەوە، دوای پێنجساڵیش دەتوانیت ببیە خاوەن رەگەزنامە.



PM:06:09:01/10/2016