لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەنجامی بەرنامەی تۆ جیاوازی کە هەینی
ڕابردوو پەخشکرا و ئەڤین ئاسۆ یەکێکە لە دادوەرانی بەرنامەکە، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی
زۆر بوویەوە و زۆرێک پیان وایە ئەو کەسە شایستەی بردنەوەی نازناوەکە نەبوو.
هەینی ڕابردوو دواین بەرنامەی ئەم وەرزەی بەرنامەی تۆ جیاوازی پەخشکرا
و تێیدا کەسێک کە بە سەما بەشداری کردبوو بوو بە براوەی بەرنامەکە و بڕی ٢٠ ملیۆن
دیناری وەک خەڵات وەرگرت، بەڵام هەر زوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕووبەڕووی
کاردانەوە بووەوە و زۆرێک پیان وایە کە ناکرێت بە سەما ببیتە براوەی خەڵاتێکی لەو
شێوەیە و چەندین کەسی تێدا بووە کە زیاتر شایستە بوون.
بەرنامەی تۆ جیاوازی کە هەموو شەوانێکی هەیەنی پەخشدەکرا لە کەناڵی
نێت تیڤی و تێیدا هەریەکە لە ئارامۆ و ئەڤین ئاسۆ و دانیال و بەڕێوەبەری کۆمپانیای
بابیلۆن تێیدا دادوەر بوون و ٦٠%ی دەنگەکانیش لە لایەن هاوڵاتیانەوە بە ڕێگەی
نادردنی کورتە نامە دەدرا.