هاوشێوەی ئەنجیلینا جۆلی ببینە

لە رووسیا کچێکی هاوشێوەیە ئەستێرەی سینەمای ئەمەریکاو جیهان، ئەنجیلینا دەردەکەوێت و دەبێتە جێگای بایەخی میدیاکان.

ئاسول ڤاسلیڤا ئەو کچە روسیە کە رووخسارو چاو و زۆر شتی لە ئەنجلینا جۆلی دەچێت، دەڵێت" من زۆر رێز لە ئەنجلینا دەگرم، حەزدەکەم لەو دەچم، بەڵام دەمەوێت خۆم بم".

ئاسول هاوسەرگیری کردووە، هاوسەرەکەی گۆرانیبێژێکی راپی روسیایە.
رۆژنامەی "دیلی مێل" ئاشکرای دەکات کە لێکچوونێکی زۆر هەیە  لەنێو ئەو کچەو ئەنجێلێناو، لە پێشبڕکێیەکی لۆکاڵی لە رووسیادا ئەو لێکچوونە ئاشکرا کراوە.
ئەو کچە لە مۆسکۆ دەژی و رۆژنامەنووسان دەڵێن " تەنها جیاوازی نێوانیان لە رووی تەمەنەوەیە".
ئاسول بۆ ماوەی دە ساڵ لە تەلەفزیۆنێکی رووسی پێشکەشکاری هەواڵ بووەو لە ٩٠% لە ئەنجێلینا دەچێ.



PM:09:14:05/10/2016