کۆسرەت ڕەسوڵ ڕێگری لەسەرکردەیەکی یەکێتی دەکات سەردانی بکات

عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەدا ئاشکرای دەکات کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی حزبەکەی ئامادە نەبووە بیبینێت.

لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوە دەکات کە سەرجەم ئەو کۆبوونەوانەی کە لە نێوان "باڵی ناوەندی بڕیاڕ" و "زۆرینەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی" ئەنجامدراوە لە لایەن ئەوە ڕێکرخراوە، بەڵام لە دواین کۆبوونەوەدا کۆسرەت ڕەسوڵ ڕازی نەبووە کە سەردانی ماڵەکەی بکات و لەگەڵیدا دابنیشێت

دەقی ڕوونکردنەوەکە


هاورێ‌ و هەڤاڵان سڵاو بە داوای لێبوردنەوە ئەو بابەتەی كە بریار بو لەسەر بەیاننامەكەی جێگرانی سكرتێری گشتی 1/ 9/ 2016 بنوسم لەبەر هەندێك ئیعتیبارات و سەرقاڵیم، وە لەرۆژی چوارشەمەوە 12/10/2016 هەستام بە رێكخستنی چەند كۆبونەوەیەك لەنێوان برادەران كاك حاكم قادر و كاك بافڵ تاڵەبانی، دواتر كاك حاكم قادر و هێرۆ خان، رۆژی پێنجشەممە 13/10/2016 دوبارە رێكخستنەوەی كۆبونەوەی نێوان كاك بافل تاڵەبانی و كاك حاكم كاتژمێر 5 ئێوارە دواتر چونیان بۆ لای كاك كۆسرەت لەهەمان رۆژدا هەروەها رۆژی 14/10/2016 چونم بۆ لای هەڤاڵ دكتۆر بەرهەم كاتژمێر11ی بەیانی و 2ی دوای نیوەرۆ وە چوونم بۆ لای هەڤال حاكم قادر و كاك بافل تاڵەبانی تا رێكخستنی كۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیە 14/10/2016 كاتژمێر هەشتی ئێوارە، بۆ كۆبوونەوەی هەڤاڵان كاك كۆسرەت و دكتۆر بەرهەم و حاكم قادر لەگەڵ كاك بافڵ تاڵەبانی بۆیە ئەو نوسینەم دواخست. بە داخەوە بە شاهیدی هەمو ئەو هەڤاڵانەی لەسەرەوە باسكران لەگەڵ خاتو گوڵاڵەی مامە عەزە و زۆر كەسی تر كە بەندە رێكخەری سەرجەم ئەو كۆبونەوانە بو ئەگینا هەرگیز ئەو كۆبونەوانە نەدەبەسترا. دوبارە بە داخەوە سێ‌ جار لە ماڵی كاك كۆسرەتەوە پەیوەندیم پێوەكرا كە ماڵی كاك كۆسرەت رازی نەبون من لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی بەشدار بم لەكۆبونەوەكە؟!!! هەموانیش دەزانن من لەچوارشەممەوە كارم كردووە لەگەڵ هەڤاڵ حاكم قادر بۆ رێكخستنی ئەو كۆبونەوانە. بەڵام بەندە یەكێتی و بەرژەوەندی گشتیم لاگرنگتر بو لەبەشدار بون یان نەبونی خۆم وە سەرجەم وردەكاری كۆبونەوەكانیشم لایە و سەرەرای ئەو دەورو ناوبژیوانییەم چاوەروانی ئاوها هەڵوێستێك لەكاك كۆسرەت نەدەكرد. دوبارەو سێ‌ بارە بەندە چاوەرێی سوپاس و شاباش و قسەی هیچ كەسێك نیم چیم لەدەست بێت درێغی ناكەم بۆ تەبایی و یەكریزی و یەكێتی و ناو یەكێتی و زۆر زۆر سوپاسی هەڤاڵان هێرۆخان كاك بافڵ و كاك قوباد وكاك بەرهەم و شاناز خانیش ئەكەم كە بەدەم داواكەمانەوە هاتن و جێگەی خۆیەتی كە بڵێم ئەم دەسپێشخەرییە لەسەر داواو پێشنیازی هەڤاڵ حاكم قادر بووە، ئەم پێشنیازەی داوە بەمن كە سەرەتای كفتوگۆكان لەم خاڵانەوە دەستی پێكردووە . هەریەك لە هەڤاڵان كاك بەختیار و كاك عومەر فەتاح و شێخ لاهور و دكتۆر خەسرەو ئاگادارن و هەڵوێستی ئیجابیان نواندووە. ئەمەش وێنەی یاداشتەكەیەو زۆر زۆر سوپاسی ئەو هەڤاڵانە دەكەم كە هاوكارمان بون بۆ بەستنی ئەو دانیشتنانە هەروەها زۆر سوپاسی كاك شێركۆ میروەیس دەكەم كە زۆر لەگەڵم هیلاك بو، چاوەروانی پشتگیری هەمو دڵسۆزانی یەكێتی دەكەم وە دڵنیاش بن كە هەركەس و گروپێك بێتە هۆی تێكدانی ریزەكانی یەكێتی بەراشكاوی ناوی دەهێنم. ئەمەش وێنەیەك لەیاداشتەكەیە بەهیوای سەركەوتن.



AM:07:49:16/10/2016