عەبادی بە پێچەوانەی ئەمەریکاوە:
بەشداری تورکیا لە شەڕی موسڵ رەتدەکەینەوە

دوای بینینی وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، حەیدەر عەبادی رایەگەیاند" هێزەکانی عێراق دەتوانن موسڵ بگرنەوەو عێراق دژی بەشداریکردنی تورکیایە لە شەڕێ رزگارکردنی موسڵدا".

ئەو لێدوانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری نێوان ئەو ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکادا هات کە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبادی لە بەغدا وتی " دەزانم تورکیا دەیانەوێت بەشداری بکەن، بەڵام من سوپاسیان دەکەم".

دوێنێ ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەسەردانێکیدا بۆ تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تەیب ئۆردغان وتی" بەغداو ئەنقەرە گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی مەبدەئی لەسەر بەشداریکردنی هێزەکانی تورکیا لە رزگارکردنی موسڵ لە دەستی داعش".



PM:05:42:22/10/2016