ئەمەریكا لەسەر گرتنی هاوسەرۆكەكانی ئامەد هاتە دەنگ
وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا پاش دەستگیركردنی دوو هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی شاری ئامه‌د ڕایگەیاند له نزیكه‌وه چاودێری ڕه‌وشی توركیا ده‌كه‌ن.
جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له میانی كۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌دا له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند "ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌ر ده‌ربڕینێكی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی ئامه‌ده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بێت و به‌پێی یاسا بێت. ئێمه هه‌روه‌ها داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی جێبه‌جێكردنی یاسای توركیا ده‌كه‌ین به ددان به‌خۆداگرتنی پێویست و رێزگرتن له ئازادی ڕاده‌ربرین كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت."
رۆژی رابردوش یەکێتی ئەوروپا نارەزایی خۆی بەرامبەر بەو دەستگیرکردنە راگەیاند و داوای لە تورکیا کرد دەبێت رێز لە بەها دیموکراسیەکان و مافی مرۆڤ لەو وڵاتە بگرێت چونکە ئەنقەرە هەوڵدەدات بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌كه له فرات ئانڵی و گوڵتان كشانك هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ئامه‌د – كه گه‌وره‌ترین شاری باكوری كوردستانه له باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا – له‌لایه‌ن پۆلیسی ئامه‌ده‌وه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) ده‌ستگیركران.
خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی له‌دژی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د دوێنێ رژانه به‌رده‌م بینای شاره‌وانییه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كان رێگریان لیكردن و هێرشیانكرده سه‌ریان.
ئامه‌د، گه‌وره‌ترین شاری باكوری كوردستانه و له ماوه‌ی رابردوودا پێكدادانێكی زۆر له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سه‌ربازانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیای تێیدا روویدا.
PM:01:47:27/10/2016