بەڤیدیۆ.. هێزێکی حەشدی شەعبی دەچێتە ناوشاری كەركوك

هێزێکی گەورەی میلیشیا شیعەكان ناسراو بە "حەشدی شەعبی" بە بیانووی پاراستنی تورکمانە شیعەمەزهەبەکان، دەچێتە ناو شاری کەرکوک‌و لە گەڕەكانی ناوچەی  تسعین جێگر دەبن.

لەمبارەیەوە نەجات حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، چەكدارەكانی حەشدی شەعبی بە رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە، چوونەتە ناو شاری کەرکوک.

نەجات حوسێن لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، کە ئەو هێزە بۆ پاراستنی شارەکە و تورکمانە شیعەمەزهەبەکان چووەتە گەڕەکەکانی (ناوچەی تسعین) لە باشووری کەرکوک و پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەیە.





PM:01:54:30/10/2016