حاجی کاروان، ئەندام پەرلەمانی فراکسیۆنی
یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، کە یەکێکە لە بانگخوازە دیارەکانیش وێنەیەکی خۆی
و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە
حاجی كاروان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە
تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "پەیامنێرێ پرسیاری لێ كردم و وتی
نزیكترین هاوڕێت كێیە؟ وتم خێزانم... پێكەنی وایزانی گاڵتە ئەكەم".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت بە پەیامنێرەکەی وتووە "گەر هاوسەرم نزیكترین هاوڕێم نەبێ ژیانی هاوسەرێتی هیچ
مانایەكی نییە".
ناوى ته‌واوى ( كنعان نجم ا‌لدین احمد)ه، و له 1-2-1970 ى
زایینى له‌گه‌ڕه‌کى ئیمام قاسم له‌شارى که‌رکوک له‌دایک بووه، قۆناغه‌کانى
خوێندنى به‌سه‌رکه‌وتوویى بڕیوه، له‌ساڵى 1992 ى زایینى شارى که‌رکوک جێده‌هێڵێت
و روو له‌شارى هه‌ولێر ده‌کات و له‌گه‌ڵ رێکخراوى خێرخوازى رابیته‌ى ئیسلامى کورد
درێزه به‌کارى خێرخوازى ده‌دات،
له‌به‌روارى 4/4/1994 له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له"عبدالرحمن صدیق و اسامه
جمیل"توانی ده‌نگى یه‌کگرتوو رادیۆى هه‌ولێردابمه‌زرێنن